عەلی زەیدی هەفتەی داهاتوو کابینەی نوێی حکوومەت دەباتە پەرلەمان

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کارنامەی حکوومەت و ناوی کاندیدانی کابینە نوێیەکەی بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران بە مەبەستی بەدەستهێنانی متمانە.

حکوومەتی داهاتوو لە ٢٣ وەزارەت پێکدێت و بەسەر پێکهاتە سەرەکییەکاندا دابەشکراوە بە جۆرێک کە ١٢ وەزارەت بۆ پێکهاتەی شیعە و ٦ وەزارەت بۆ سوننە و ٤ وەزارەت بۆ پێکهاتەی کورد دیاریکراوە و وەزارەتێکیش بۆ کەمینەکان ماوەتەوە.

پشکی پێکهاتەی کورد لەم کابینەیەدا چوار وەزارەتی گرنگ لەخۆدەگرێت کە بریتین لە وەزارەتەکانی دەرەوە و داد و ئاوەدانکردنەوە و ژینگە.

هاوکات پێکهاتەی سوننە شەش وەزارەتی وەک پلاندانان و بەرگری و بازرگانی و پیشەسازی و ڕۆشنبیری لەگەڵ یەکێک لە وەزارەتەکانی پەروەردە یان خوێندنی باڵا بەڕێوە دەبەن، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیش وەک بەشێک لە مافی پێکهاتە جیاوازەکانی تری وڵات دەستنیشان کراوە.

پێکهاتەی شیعە کە گەورەترین پشکی وەزاریی بەردەکەوێت سەرپەرشتی ١٢ وەزارەتی ستراتیژی و خزمەتگوزاری دەکەن کە گرنگترینیان وەزارەتەکانی نەوت و ناوخۆ و دارایی و تەندروستی و کارەبایە لەگەڵ وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و گواستنەوە و سەرچاوە ئاوییەکان و چەند وەزارەتێکی دیکە.

چاوەڕوان دەکرێت بە گەڕانەوەی لایەنە بایکۆتکارەکان بۆ ناو پەرلەمان پڕۆسەی دەنگدان بەم کابینەیە بەبێ ئاستەنگی گەورە تێپەڕێت و عێراق بچێتە قۆناغێکی نوێی جێبەجێکردنی کارنامەی چاکسازی و خزمەتگوزاری ئۆف شۆرلە ناوچەکەدا.



PM:12:58:07/05/2026