عەلی زەیدی کارنامەی حکومەتی رادەستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد


عەلی زەیدی،  راسپێردراو بۆ سەرۆکی حکومەتی داهاتووی عێراق، سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد و بەرنامەی کاری حکومەتی رادەستی سەرۆکی پەرلەمانکرد بە ئانجی ئەوەی لە دانیشتنی داهاتوودا دەنگی لەسەر بدرێت.

پێنج شەممە، ٧ ئایار ٢٠٢٦، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "کارنامەی نوێی حکومەتی عێراق دابەشدەکرێت بەسەر ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ خوێندنەوە و سەیرکردنی ناوەڕۆکەکەی".

لە ئێستادا چاوەڕوان دەکرێت کە پەرلەمانی عێراق لە ماوەیەکی نزیکدا کاتی کۆبونەوە دیاری بکات بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی.

٢٧ نیسان ٢٠٢٦، عەلی فالح زەیدی راسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و پێویستە لە ماوەی ٣٠ رۆژدا حکومەت پێکبهێنێت. 




PM:08:36:07/05/2026