رۆژی هەینی ٨ ی ئایار لە پارێزگای سەلاحەدین لە قەزاری زڵوعیە تەقە لە ژنە پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتیەکەی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان، ( سودانی ) کرا.
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ هەینی تەقە لە ئەشواق جبووری پەرلەمانتاری لیستی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كرا، بەڵام بەرنەکەوتووەو بەسەلامەتی لەهەوڵی تیرۆرکردنەکە رزگاری بووە.
هێرشەکە لە نزیك پردێك لە زلوعیە بووە، دوو ئۆتۆمبیل لە كاروانی ئەشواق جبووری نزیك بوونەتەوە و تەقەیان لێ كردووە، بەڵام خۆی رزگاری بووە و هێشتا هیچ زانیارییەك لەسەر زیانەكان ئاشكرا نەكراوە.
ئەشواق جبووری پەرلەمانتاری عێراقە لە هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكایەتی دەكات.
شارۆچکەی زڵوعیە لەشەڕی تایفییەوە کێشەو ناکۆکی و ململانێی توندی تیدایە، بەڵام ئەم هێرشەی ئەمڕۆ تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.