پەرلەمانی عێراق سبەینێ بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە

بەپێی بەرنامەی کار کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقەوە دیاریکراوە، ئێوارەی پێنجشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٦ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان بە بەرنامەی حکومەت و حکومەتەکەی عەلی زەیدی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایدەکات کە "لە کۆبوونەوەکەدا دەنگدان لەسەر پۆستی جێگرانی سەرۆکوەزیران و نزیکەی ٦ وەزارەت دوادەخرێت، چونکە بەهۆی رێکنەکەوتنی کۆتایی لەسەر بەربژێرەکانیان، بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە."

بەپێی زانیارییەکان پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان و پۆستی جێگرەکان بۆ دوای پشووی یاسایی پەرلەمان دوادەخرێت، بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێتە عەلی زەیدی تاوەکو لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ ئەو لایەنە سیاسییانە تەواو بکات کە هێشتا ناڕەزایەتییان هەیە یان ناوی بەربژێرەکانیان بە فەرمی پێشکەش نەکردووە.




AM:11:18:13/05/2026