٣ کەس دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵێکی ٤ ساڵ و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات

‌وێنەی منداڵەکە

منداڵێکی ٤ ساڵ لە کاتی یاریکردن لە کۆڵانەکەی خۆیان لە بەغداد لەلایەن ٣ کەسەوە فڕێندراوە و دەستدرێژی کراوەتە سەر و دوای ٣ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ ئەو منداڵە گیانی لەدەستدا، ئەم ڕووداوە کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دوای خۆیدا هێناوە.

چوار شەممە، ١٣ ئایار ٢٠٢٦، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی رەسافە لە بەغداد ئاشکرایکردوە کە " رووداوەکە سێ ڕۆژ پێش ئێستا کاتێک روویداوە کە ئەومنداڵە لە ناو کۆڵانی ماڵی خۆیان خەریکی یاریکردن بووە لەگەڵ هاوڕێکانی، لەو کاتەدا لەلایەن ٤ کەسەوە دەڕفێندرێت و دواتر دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە فڕێدراوە و دواتر لەلایەن کەسێکەوە دۆزراوەتەوە، پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و گەیاندوێتیە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، ماوەی ٣ ڕۆژ لە ژێر چاودێری چڕدا بووە و سەرەنجام بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە".

لە ئێستادا پۆلیس  ٣ تۆمەتباری دەستگیرکردوە و لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا بەردەوامە، دوای ڕووداوەکە ئەم تاوانە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق و بەتایبەت بەغداد دروستکردوە و داوای بە سزاگەیاندنی تاوانباران دەکرێت.
 




PM:09:20:13/05/2026