پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنج شەممە ١٤ ی ئایار کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی عێراق.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی هەیبەت حەلبوسی کۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر بەرنامەی وەزارەی و وەزیرەکان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیا عێراقییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، جگە لە تێبینی لەسەر چەند وەزارەتێک کە دانراوە بۆ نوێنەرانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران، سەرجەم وەزارەتەکان و بەرنامەی کابینەی نوێ دەنگی لەسەر دەدرێت.
کورد کە بە چەند فراکسیۆنێک بەشدارن لە پەرلەمانی عێراق کە پێکدێن لەمانە:
•وەزیری دەرەوە - فوئاد حسێن - پارتی دیموکراتی کوردستان
•وەزیری داد - خالید شوانی - یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
•وەزیری ژینگە - سروە عەبدولواحید - نەوەی نوێ
•وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن - ڕێباز حەملان - پارتی دیموکرات
•وەزارەتەکانی شیعەو سونە بەم جۆرە دەبن:
•وەزیری ناوخۆ - قاسم عەتا - دەوڵەتی یاسا
•وەزیری کشتوکاڵ - عەبدولڕەحیم شمەری - ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
•وەزیری خوێندنی باڵا - عامر خوزاعی - دەوڵەتی یاسا
•وەزیری نەوت - باسم محەمەد خوزەیر - ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
•وەزیری پەیوەندییەکان - مستەفا سەند - ئەبشیر یا عێراق
•وەزیری دارایی - فالح ساری - ڕەوتی حیکمە
•وەزیری لاوان - سەفا کەنانی - ڕەوتی حیکمە
•وەزیری پەروەردە - عەبدولکەریم عەبتان - تەقەدووم (پێشکەوتن)
•وەزیری پیشەسازی - محەمەد نوری - تەقەدووم (پێشکەوتن)
•وەزیری کارەبا - عەلی سەعد وەهێب - ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
•وەزیری پلاندانان - ئەحمەد نازم عەزاوی - عەزم
•وەزیری گواستنەوە - سەید وەهەب - بەدر
•وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان - موسەنا تەمیمی - بەدر
•وەزیری تەندروستی - عەبدولحوسێن موسەوی - نەهجی نیشتمانی
•وەزیری بازرگانی - فەرەح حیکمەت - سیادە (سەروەری)