بەهۆی ڤیتۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان،
بزووتنەوەی حقوق (باڵی سیاسیی کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق) بەشداری لە کابینە وەزارییەکەی
عەلی فالح زەیدی ناکات و ئەمڕۆش دەنگ لەسەر پشکی وەزاریی بزووتنەوەی سادیقونی باڵی
سەربازی عەسائیب ئەهلی حەق نادرێ.
ویلایە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا پەیامی بۆ لایەنە دەسەڵاتدارەکانی عێراق ناردووە، تێیدا هۆشداریداوە لە بەشداریکردنی
گرووپە چەکدارەکان لە کابینەکەی عەلی فالح زەیدی.
حوسێن موئنیس، سەرۆکی
بزووتنەوەی حقوق (باڵی سیاسیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق) ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی ئایاری
٢٠٢٦ راگەیاند، "بەشداری حکومەتی نوێی عێراق ناکەین".
سەرۆکی بزووتنەوەی
حقوق ئامادە نەبوو لەوبارەوە هیچ روونکردنەوەیەکی دیکە بدات.
بزووتنەوەی سادیقون-ی
باڵی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی لەکابینەکەی
محەممەد شیاع سوودانی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لابوو، وەزیرەکەشی
نەعیم عەبوودی بوو.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی
عێراق کۆببێتەوە بۆ دەنگدان بە بەرنامەی حکومەت و حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی.