کۆبوونەوەی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق بۆ متمانەبەخشین بە کابینەکەی عەلی زەیدی دەستیپێکرد سەرجەم فراکسیۆنە
سیاسییەکان ناوی کاندیدەکانیان بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکان لە راگەیاند.
لە دانیشتنەکەدا عهلی
زهیدی سهرۆك وهزیرانی راسپێردراو دهستی كرد به خوێندنهوهی بهرنامهی حكومی
كابینهكهی بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران دەنگی لەسەر بدەن.
پێشتریش سەرجەم فراکسیۆنە
سیاسییەکان ناوی کاندیدەکانیان بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکان لە حکوومەتەکەی عەلی
فالح زەیدی راگەیاند. لەو چوارچێوەیەدا، پشکی کورد بۆ وەزارەتە سیادی و خزمەتگوزارییەکان
یەکلا کرایەوە و لایەنەکانی شیعە و سوننەش کاندیدەکانیان ئاشکرا کرد.
بە پێی زانیارییەکان
تاوەکو ئێستا ٨ پۆستی وەزاریی کێشەیان لەسەرە و رێککەوتنی کۆتاییان لەسەر نەکراوە،
هاوکات پشکی لایەنە کوردییەکان لە کابینەکەدا دیاریی کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی
سپی، بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆی ٢٣ وەزارەت، ١٨یان دەنگیان لەسەر بدرێ و پەسند بکرێن.
رۆژی پێنجشەممە، ٧ـی
ئایاری ٢٠٢٦، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، کارنامەی وەزاریی حکوومەتی نوێی
عێراقی پێشکەش بە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان کرد.