چەند وەزارەتێک یەکلا نەبونەوە و کۆتایی بە دانیشتی پەرلەمان ‌هێندرا

‌وێنەیەک لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە پەبەستی دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە و متمانە بە کابینەکەی عەلی فالح زایدی و ١٤ وەزیر بەخشرا، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژیەوە چەند وەزارەتێک یەکلا نەبوونەوە.

پێنج شەممە، ١٤ ئایار ٢٠٢٦، کۆبوونەوەکە کاتژمێر ٥:٤٥ خولەکی ئێوارە دەستیپێکرد و لە سەرەتای کۆبوونەوەکە ١٦٦ پەرلەمنتار ئامادەی دانیشتنەکە بوون و دوار ژمارەیان بەرزبوەوە بۆ ٢٧٠ پەرلەمانتار.

لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمان عەلی فالح زەیدی کارنامە وەزارییەکەی خوێندەوە و خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرترین دەنگ کارنامەکە پەسەندکرا.

لە دواتردا پرۆسەی دەنگدان لەسەر بەربژێرانی وەزارەتەکان دەستی پێکرد و پەرلەمانتاران متمانەیان بە ١٤ وەزیر لە کابینەکەی عەلی زەیدی بەخشی.

هەریەک وەزارەتەکانی: سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی، داد، پەروەردە، گواستنەوە، دەرەوە، نەوت، پیشەسازی، کارەبا، تەندروستی، ژینگە، کشتوکاڵ، دارایی و پەیوەندییەکان، وەزیرەکانیان متمانەیان پێ درا.

لە کۆتایی پرۆسەکەدا لەسەر چەند پۆستێک ئاڵۆزی دروست بوو و سەرۆکی پەرلەمان کۆبونەوەکەی هەڵگرت بۆ کاتێکی دیکە، کە بەپێی زانیارییەکان رۆژی شەممە بەڕێوە دەچێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەماندا، ٩ وەزیرەکەی دیکەی کابینەی نوێی حکومەت یەکلایی بکرێنەوە.




PM:07:39:14/05/2026