نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی
ده‌كات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مان و په‌سه‌ندكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی،
ده‌شڵێت: "خوازیاری پێكه‌وه‌كاركردنین بۆ بنیاتنانی عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری".
تۆم باراك باڵیۆزی ئه‌مریكا و نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا
بۆ سوریا و عێراق له پلاتفۆڕمی (ئێكس) نووسی:
پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین
به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مان و په‌سه‌ندكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه. ویلایەتە یەکگرتووەکان بە
سەرکردایەتی دۆناڵد تره‌مپ و مارکۆ رۆبیۆ ئامادەن بۆ کارکردنی نزیک لەگەڵ حکومەتە
نوێیەکە بە مەبەستی بونیادنانی عێراقێکی خاوەن سەروەری و سەقامگیر و پەرەپێدانی
ئابووری و لەناوبردنی تیرۆر لە چوارچێوەی هاوبەشییەکی بەرهەمداردا.
دوێنێ پێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به
ئاماده‌بوونی ٢٧٠ په‌رله‌مانتار و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان
به زۆرینه‌ی ده‌نگ كارنامه وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی په‌سه‌ند كرد و متمانه‌ی
به ١٤ وه‌زیر به‌خشی.