بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگەكانی عێراق راگەیاند بەئامانجی
رێگریكردن لە فێڵی باج باج لەسەر ئامێری كارەبایی، زێڕ و ئۆتۆمبێل زیاد دەكرێت.
سامر قاسم داود بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگەكانی عێراق
راگەیاند، بڕیاری ژمارە ٩٥٧ی ساڵی ٢٠٢٥، پێش دوو مانگ گشتاندنی پێكراوە بۆ هەموو
دامودەزگاكان، بۆیە بڕیارەكە كتوپڕ نەبووە و بازرگانان پێشوەختە لێی ئاگادار كراونەتەوە.
زیادكردنی باجی گومرگیش تەنیا بۆ كەلوپەلە لاوەكییەكانی وەك ئامێری كارەبایی، زێڕ
و ئۆتۆمبێل بووە.
بەگوێرەی سیستمی ئەسیكۆدا كە لە عێراق كاری پێدەكرێت، رێژەی
باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی زێڕ لە ٥%ـی نرخەكەیەتی، لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل
لە ١٥%ـەوە دەستپێدەكات، ئەمەش بەپێی جۆری ئۆتۆمبێلەكە و كارایی ژینگەیی دەگۆڕێت بە
ئۆتۆمبێلە هایبریدەكانیشەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگەكانی عێراق، دڵنیایی دەداتە
هاووڵاتییان، كە مادە خۆراكییەكان، دەرمان و پێداویستییە سەرەكییەكان كاریگەرییان
لەسەر نەبووە، یان ئەگەر گۆڕانكارییەكیش هەبێت، زۆر كەم و گونجاو دەبێت.