کەشێکی بەمشێوەیە سارد ٢٠ رووینەداوە


کەشناسێک هۆشداریی لەهاتنی بارستە هەوایەکی ساردی دەگمەن دەدات کە لە ٢٠ ساڵی ڕابردودا سەرمای لەم شێوەیە و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەم وەرزەدا نەبینراوە لەسەرتاسەری عێراق.

عەلی جابر زیادی شارەزای کەشناسی عێراق دەڵێت " ئەوه‌ی ئێستا ڕوده‌دات، دیاردەیەکی دەگمەنە، چونکە بەشێوەیەکی ئاسایی لەم کاتەدا گەرما زیاد دەکات، نەک بە پێچەوانەوە نۆ پلە داببەزێت".

عه‌لی جابر ئاماژە بەوەش دەکات بارودۆخێکی کەشوهەوای ئاوا لەم کاتەی ساڵدا ڕویدابێت دەگەڕێتەوە بۆ ( ٢٠ ساڵ) پێش ئێستا بوو، ئەم دابەزینەش وایکردوە کەشەکە لەگەرمایەکی تاقەتپڕوکێنەوە بگۆڕێت بۆ کەشێکی فێنک.

پێشبینی دەکرێت هه‌رێمی كوردستان، نۆ پلەو لەناوچەکانی فوراتی ناوەڕاست‌و باشوریش بەبڕی شه‌ش پلە دادەبەزێت.

هاوکات شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ناوچە بیابانییەکانی ڕۆژئاوای نەجەف‌و موسەننا دەگرێتەوە، پێشبینیدەکرێت لەکاتەکانی داهاتودا باران ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان، سەڵاحەدین، دیالەو باکوری بەغدا بگرێتەوە.

 کاریگەریی ئەم بارستە هەوایە كه‌ لەبەرەبەیانی ئه‌مڕۆ شەممەوە دەستیپێكردوه‌و تا ناوەڕاستی هەفتە بەردەوامدەبێت‌.




PM:02:54:16/05/2026