پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرخ لە بەغداد لە راگەیاندراوێکدا وردەکاری هەواڵێکی کوشتن بڵاو دەکاتەوە کە بەهۆی "کەوتنی عەگال" کەسێک لەبەردەم ماڵەکەیدا بە ١٠ گولە کوژرا.
سێ شەممە، ١٩ ئایار ٢٠٢٦، پۆلیسی بەغداد ئاشکرای کردوە کە "کێشەکە لە رووداوێکی بچووکەوە دەستیپێکردووە، ئەویش کەوتنی عەگالی سەری کەسێک بووە( لای هەندێک لە هۆزە عەرەبەکان وەک بێڕێزییەکی گەورە تەماشا دەکرێت) ، دوو کوڕی ئەو پیاوەی عەگالەکەی کەوتوە بە چەکەوە دەچنە سەر ماڵی ئەو کەسەی کە بە هۆکاری رووداوەکە زانراوە. بکوژان لەبەردەم ماڵەکەی و لەبەردەم چاوی منداڵەکانیدا، ١٠ گولەیان ناوە بە سەری کەسەکە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
پۆلیس وتوشیەتی "هەردوو بکوژەکە دەستگیرکراون کە کوڕی ئەو پیاوەن عەگالەکەی لەسەر کەوتبوو".