ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری فەرمی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی نیسان لە عێراق بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە ٣٨ هەزار و ١٢٧ حاڵەت تۆمارکراوە.
سێ شەممە، ١٩ ئایار ٢٠٢٦، بەپێی ئامارەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند "کۆی گشتیی گرێبەستە فەرمییەکان گەیشتووەتە ٣١ هەزار و ٤٩٩ گرێبەست، بە گوێرەی دابەشبوونی جوگرافیی پارێزگاکان، بەغداد لە دادگای (کەرخ و ڕەسافە) ٧ هەزار و ٩٣٤ گرێبەست تۆمار کراوە کە پلەی یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق، بە پلەی دووەم پارێزگای نەینەوا ٣هەزار و ١٤١ گرێبەست کراوە".
سەبارەت بە ئامارەکانی جیابوونەوە ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە لە "پارێزگای بەغداد ٢ هەزار ٦٦٥ حاڵەت و لە پارێزگای بەسڕە ٦١١ حاڵەت بووە".