حکومەتی عێراق پشووی رۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاند

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پشووی رۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاند، کە لە رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات.

حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئایار خۆیدا بڕیاریدا پشووی جەژنی قوربان لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەت، لە رۆژی سێشەممە ٢٦ی ئایارەوە دەستپێدەکات تاوەکو رۆژی شەممە ٣٠ی ئایار. دەوامی فەرمی لە رۆژی یەکشەممە ٣١ی ئایار دەستپێدەکاتەوە.

رۆژی چوارشەممە ٢٧ی ئایار یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت و لە هەرێمی کوردستانیش لە ٢٧ بۆ ٣٠ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت.




PM:08:19:19/05/2026