وەزارەتی دارایی: ڕۆژانی هەینی و شەممە دەوامە لە پێناو دابەشکردنی مووچە لە پێش جەژندا


وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردوە  فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق فەرمانی بە فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتەکەی کردووە، رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو دەوام رانەگرن و بەردەوام بن لە کارەکانیان.

چوار شەممە، ٢٠ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە  "ئەم بڕیارەی وەزیری دارایی بە مەبەستی تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانە، بۆ ئەوەی پێش هاتنی جەژنی قوربان سەرجەمیان مووچەکانیان وەربگرن".

لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە تەنها هەفتەیەکی ماوە بۆ جەژنی قوربان، حکومەتی هەرێم هیچ کام لە رێکارەکانی بۆ ناردنی مووچە جێنەجێ نەکردووە تا ئێستا، بۆیە پێدەچێت مووچەی مانگی ئایار بکەوێتە دوای جەژنی قوربانەوە.




PM:07:49:20/05/2026