فەرماندەیی پۆلیسی بابل هەواڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بڵاوکردەوە کە ساڵی ٢٠٠٥ "هاوڵاتیەکی کوشتوە" و ناسنامەی ساختەی دەرهێناوە.
هەینی، ٢٢ ئایار ٢٠٢٦، ئەو کەسە لە دوای تاوانەکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام بەڵگەنامەیەکی ساختەی لە فەرمانگەیەکی شاری فەللوجەی سنووری پارێزگای ئەنبار دەرکردووە، کە گوایە مردووە.
فەرماندەییپۆلیسی بابل سەبارەت بە رووداوەکە رایگەیاند "ئەو کەسە لە کاتی دەستگیرکردنیدا چەند بەڵگەنامەیەکی دیکەی پیشان داوە بۆ ئەوەی ناسنامەی راستەقینەی خۆی بشارێتەوە، بەڵام دواتر دانی بە تاوانەکەی و ناسنامەیدا ناوە؛ ئێستا جگە لە تۆمەتی کوشتن، بە تۆمەتی ساختەکارییش رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".
بەهۆی ئەو بەڵگەنامەیەوە، دۆسیەی تاوانەکەی لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن دادگاوە بەتەواوی داخرابوو، جارێکی دیکە لێکۆڵینەوە لە بەڵگەنامەکانی مردنی کراوەتەوە و دەرکەوتووە کە ساختەیە.
دادگا بەپیی مادەی ٤٠٦ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و بەدواییدا گەڕاون، سەرئەنجام لە قەزای مەحموودیەی باشووری بەغدا دەستگیرکراوە.