ناکۆکی لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر جێبەجێکردنی ئەسیکۆدا لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم بەردەوامە


یەکێک لەو کێشە نوێیانەی لە نێوان هەرێم و بەغدا سەریهەڵداوە کە پەیوەندی بە سیستەمی ئەسیکۆداوە هەیە لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی، بەغدا داوا دەکات ئەو سیستەمە جێبەجێبکرێت، تا ئێستاش هەرێم رەتیدەکاتەوە.

لە سەرتاسەری عێراقدا فڕۆکەخانەکان کە وەک دەروازەیەکی سنوری مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و دەروازەیەکە جگە لە هاتوچۆی هاوڵاتیان، هۆکارێکیشە بۆ ئاڵوگۆڕی ئابوری لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق، سیستەمی ئەسیکۆد جێبەجێکراوە بە فڕۆکەخانەی کەرکوکیشەوە، بەڵام تا ئێستا هەرێم ناڕازییە لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی جێبەجێبکرێت.

لە رێگای فڕۆکەخانەکانەوە هاوردەو هەناردەی کەلوپەلی جیاجیا دەکرێت بە مەبەستی بازرگانی، سیستەمی ئەسیکۆدا ئەم مامەڵانە بە دیجتاڵ دەکات، هەرێم ئاماژە بەوە دەکات کە لەحاڵەتی جێبەجێکردنیدا داهات کەمدەکاتەوە، هەر بۆیە تا ئێستا ئامادە نییە جێبەجێی بکات، بەغدادیش سوورە لەسەر جێبەجێکردنی. 

ئەسیکۆدا پڕۆژەیەکی عێراقییە بۆ گۆڕینی گومرگ لە کاغەزییەوە بۆ ئەلیکترۆنی بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان. ئامانجە سەرەکییەکانی بریتین لە بنبڕکردنی گەندەڵی، زیادکردنی داهاتی دەوڵەت و، ڕێگریکردن لە قاچاخی بردنی کاڵاکان بە دۆلاریشەوە. سیستەمەکە پشت بە بەیاننامەی ئەلیکترۆنی و ڕێڕەوە زیرەکەکان (سەوز، زەرد، سوور) دەبەستێت بۆ خێراکردنی بازرگانی. 

ئێستا لە دەروازە گرنگەکانی وەک ئوم قەسر و عەرعەرو فڕۆکەخانەی بەغداو کەرکوک و ئەوانی تر جێبەجێ کراوە، مانگی رابردوو رێککەوتن کرا لە دەروازە سنوریەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران و تورکیا جێبەجێبکرێت، بەڵام لە رووی تەکنیکیەوە هێشتا بەتەواوی نەچۆتە بواری جێبەجێکردەوە، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گشتگیرکردنی لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت.

ئامانجی پڕۆژەیەکە بۆ گۆڕینی گومرگ لە "سیستەمی کاغەزی" کلاسیکەوە بۆ "سیستەمی ئەلیکترۆنی" گشتگیر (ئۆتۆماتیککردن).
ئەمەش یارمەتی  کەمکردنەوەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان کارمەند و بازرگان، کە ڕێگری دەکات لە بەرتیل و دەستکاری زانیارییەکان.
هەروەها زیادکردنی داهات و دەدات ئەمەش لە رێگای دەستەبەرکردنی چوونی تەواوی ڕەسمی گومرگی بۆ خەزێنەی دەوڵەت و زیادکردنی داهاتی نانەوتی.

سودێکی تریشی کۆنترۆڵکردنی دراوەو بەستنەوەی هاوردەکردنی کاڵاکان بە پەنجەرەی فرۆشتنی دراو لە بانکی ناوەندی بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخکردنی دۆلار لەژێر پەردەی هاوردەکردنی وەهمی.

ئەم سیستەکە نرخەکانیش یەک دەخات.




PM:01:03:24/05/2026