دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد کە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی داعش لە پارێزگای نەینەوا ٣ ئەندامی هێزەکانیان گیانیان لەدەستدا و ٤ـی دیکەش برینداربوون.
یەک شەممە، ٢٤ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "لە چوارچێوەی کەمپینەکانی پشکنینی مەیدانی کە لە لایەن هێزەکانمانەوە لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات بەڕێوەدەچێت، گرووپێک لە هێزەکانمان لە بیابانی حەزەر لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، رووبەڕووی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بوونەتەوە لە پاشماوەکانی داعش".
دەزگای دژەتیرۆری عێراق هاوکات لەگەڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان، جەختی لەسەر بەردەوامیی ئەرکەکانی کردەوە و رایگەیاندوە "خوێنی پاکی ئەم قوربانییانە دەبێتە هاندەرێک بۆ ئێمە تاوەکو بەردەوام بین لە راوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق".