موقتەدا سەرد، رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانیی شیعه، لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ ته‌واوكردنی
رێكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی گروپی سه‌رایا سه‌لام، باڵی چه‌كداری ره‌وته‌كه‌ی پێكھێنا
و رایگه‌یاند كه ده‌بێت له ماوه‌ی یه‌ك ھه‌فته‌دا گروپه‌كه تێكه‌ڵ به ھێزه‌كانی
ده‌وڵه‌ت بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه‌دا هاتووە
كه چوار به‌رپرسی باڵای ئه‌و ره‌وته له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه راسپێردراون
تا له ماوه‌ی یه‌ك ھه‌فته‌دا رێكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی سه‌رایا سه‌لام له ره‌وته‌كه
ته‌واو بكه‌ن.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه ھه‌ر له چوارچێوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌دا، موقته‌دا سه‌در
رایگه‌یاندووه كه ده‌بێت له ماوه‌ی یه‌ك ھه‌فته‌دا، گرووپه‌كه تێكه‌ڵ به ھێزه‌كانی
ده‌وڵه‌ت بكرێت.
چوارشەممە ٢٧ی ئایار موقته‌دا سه‌در ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپی "سه‌رایا
سه‌لام" باڵی چه‌كداری ره‌وته‌كه‌ی و تێكه‌ڵكردنی به ھێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ت،
راگه‌یاند و داواشی كرد كه سه‌رجه‌م گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی،
چه‌كه‌كانیان راده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.