لە شاری تکریت لەئاوی رووباری دیجلەدا ٨ کەس خنکاون کە مناڵ و ژنیش لەنێو خنکاوەکاندایە.
بەپێی میدیا عێراقییەکان ئەو ٨ کەسە ئەمڕۆ هەینی لە سێیەم ڕۆژی جەژندا خنکان و زۆربەیان ئەندامی خێزانێکن.
رووداوەکە لەناوچەی محزم باکوری تکریت بووە، چەند کەسی خێزانێک کەوتوونەتە نێو روباری دیجلەوە کاتێک ژمارەیەک ھاوڵاتی ویستویانە رزگاریان بکەن، بەڵام بەھەمان شێوە خۆیانیش خنکاون.
تا ئێستا تەنها تەرمی ٣ هاوڵاتی دۆزراوونەتەوە، هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن ژمارەی خنکاوەکان زۆر لە ٨ زیاترن، بەس تا ئێستا زانیاری ورد لەو بارەیەوە نییە.