بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا

‌ عەدنان حەمەد حەموود، بریکاری وەزیری نەوت

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەکان کە زانیاریان لە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدینەوە وەرگرتوە بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراوە.

شەممە، ٣٠ ئایار ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکان، عەدنان حەمەد حەموود، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن و  بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور و پاڵاوگەی بێجی، لە ناوچەی ئیسحاقی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین لەسەر گەندەڵی دەستگیر کرا.

لە هەواڵەکاندا باس لەوەشکراوە کە سەرجەم پەڕاوە سەرەتاییەکان ڕادەستی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ کراون بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان.




PM:04:11:30/05/2026