وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین راگەیاندراوێکی بلاوکردەوە و سەبارەت بە هۆکاری قەدەغەکردنی گەشتی هاوڵاتیەکانی بۆ عێراق و ئێران.
سێ شەممە، ٢ حوزەیران ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "بەهۆی بەردەوامیی گرژییەکان و دۆخی ئەمنی و لێکەوتەکانی هێرشەکانی ئێران، هەروەها لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمان و سەلامەتی سەرجەم هاوڵاتییان، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی گەشتی هاووڵاتییان بۆ ئێران و عێراق تا کاتێکی نادیار".
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین وتوشیەتی "بە پشتبەستن بەم بڕیارە، سەرجەم رێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە سەرپێچی ئەم رێنماییانە بکات".
لە ٢٨ـی شوبات ٢٠٢٦، دوای جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، تاران هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر وڵاتانی کەنداو، بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تاران ٦ هەزار و ٦٠٠ هێرشی کردووەتە سەر وڵاتانی کەنداو.