میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە لەبەغدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو برای بازرگان دەرچووە کە کوردن و خەڵکی هەولێرن لە بواری بازگانی نەوتدا کاریان کردووە.
وەک میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە، ئەو دوو بازرگانە ناوەکانیان "م. نەجاڕ و ح . نەجاڕ" و لەگەندەڵی نەوتە تێوەگلاون.
بەپێی بڕیاری دادگا دەبێت دەست بە سەر ماڵ و موڵکیاندا بگیرێت کە زۆربەی لە هەولێرە.
ئاماژە سەرەتاییەکان ئەوە دەدردەخەن ئەم دوو کەسەش بەشێکن لەو تۆڕە گەندەڵیە گەورەیەی بە دەستگیرکردنی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەستیپێکردو تا ئێستا چەندان کەسی پلە باڵا دەستگیرکراون.