ئەمریکا لەبەر باجدان بە ئێران رێگای لە چەند کەشتیەکی نەوتی عێراق گرت


هێزەکانی ئەمەریکا لە کەنداو رێگایان لە چەند کەشتیەکی نەوت هەڵگری عێراق گرت کە تێپەڕبن، چونکە پارەی سەرانەیان لە گەرووی هورمز بە ئێران داوە، ئەم رێگا گرتنەش لە چوارچێوەی ئەو گەرمارۆیەدایە کە ئەمەریکا خستوویەتە سەر گەرووی هورمز و کەنارە ئاوییەکانی ئێران.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمەریکا ئاگاداری بەغدای کردۆتەوە کە هۆکاری ئەم ڕێگریکردنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو باج و رسوماتەی کە بە کۆماری ئیسلامی ئێرانیان داوە. 

هەرچەندە ئاماژە بەوە دەکرێت کە حکومەتی عێراق بە فەرمی لایەنی ئەمریکی ئاگادار کە هیچ جۆرە رسوماتێکیان بە ئێران نەداوە.

تا ئێستا هێزەکانی ئەمریکا ئاراستەی ١٢٩ کەشتی بازرگانیان لە گەرووی هورمز گۆڕیوە و ٦ کەشتی دیکەشیان پەکخستووە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکانەوە. لە هەمان کاتدا، ڕێگەیان بە تێپەڕبوونی ٣٦ کەشتی داوە کە هەڵگری هاوکارییە مرۆییەکان بوون.




PM:06:54:05/06/2026