راهێنەرێکی لەشجوانی بە ١٧ گولە دەکوژرێت

‌عەیس جاسم، کوژراو

لە شاری بەغداد راهێنەرێکی لەشجوانی بە ناوی غەیس جاسم لە لایەن هاوڵاتیەکەوە  بە ١٧ گولە کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس لە بەغداد رووداوەکە دوێنێ، ٤ حوزەیران ٢٠٢٦، لە ناو هۆڵێکی وەرزشی لە گەڕەکی جیهاد لە رۆژئاوای بەغداد روویداوە، کێشەکە لەنێوان غەیس جاسمی راهێنەر و مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ دروستبووە. دوای ئەوەی راهێنەرەکە رێگەی نەداوە مێرمنداڵەکە ئامێرێک کە تایبەتە بە یاریی ئاسن بەکاربێنێت، دەمەقاڵێ لە نێوانیان دروست بووە.

دوای دروستبوونی ئەو گرژیە تۆمەتبارەکە هۆڵی وەرزشەکەی بەجێهێشتوە و دواتر بە کڵاێنکۆفەوە گەڕاوەتەوە و ١٧ گولەی بە راهێنەرەکەوە ناوە، لە ئێستادا تۆمەتبار دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

غەیس جاسم، کە بە کاپتن غەیس بەناوبانگە، لە ناوەندە وەرزشییەکانی عێراق وەک راهێنەری لەشجوانی ناسرابوو، لە سۆشیاڵ میدیایشدا خاوەن هەوادارێکی زۆر بوو و بەردەوام رێنمایی و بەرنامەی خۆراک و وەرزشیی بۆ گەنجان بڵاودەکردەوە.





PM:07:25:05/06/2026