ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەکاندا دەکرێتەوە


دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە " کردنەوەی ئاسمانی وڵات و دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی لە هەموو فڕۆکەخانەکان".

دوو شەممە، ٨ حوزەیران ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراقدا هاتووە کە ئاسمانی عێراق بە رووی هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی هاتن و چوون لە تەواوی فڕۆکەخانەکان کرایەوە. جووڵەی فڕین بەپێی رێکارە کارپێکراوەکان دەستیپێکردووەتەوە.

"بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی دۆخەکە و هەڵسەنگاندنی ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، جەخت لەسەر پاراستنی بەرزترین ئاستی سەلامەتی و ئاسایش بۆ ئاسمانی وڵات دەکەینەوە"، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق وا دەڵێت.

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە کە "کۆمپانیاکانی فڕین و گەشتیاران لە هەر گۆڕانکارییەکی نوێ لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە ئاگادار دەکەینەوە".

لە شەوی رابردووەوە، ئاسمانی عێراق و بەشێکی زۆری وڵاتانی ناوچەکە، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل داخران. 




PM:02:57:08/06/2026