سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ باڵاترین دەستەی ئەمنی و سەربازیی وڵاتەکەی ئەنجام دا، تێیدا بڕیاری پێداگریکردن لەسەر قۆرخکردنی چەک لە دەستی دامەزراوە فەرمییەکاندا درا و جەختیش لە پاراستنی سەروەریی کایەی ئاسمانی و زەمینیی عێراق کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا شرۆڤەی ورد بۆ دوایین پەرەسەندنە خێرا و گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە کرا، لەگەڵ تاوتێکردنی کایەی کاریگەرییەکانیان لەسەر ناوخۆی عێراق و داڕشتنی ستراتیژییەتی نوێ بۆ پاراستنی ئارامیی وڵات.
ئامادەبووان پێداگرییان لەسەر چەسپاندنی سەروەریی نیشتمانی کردەوە، لە ڕێگەی کۆکردنەوەی تەواوی چەکەکان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا و گرتنەبەری ڕێکاری توندی یاسایی دژ بە هەر لایەن یان کەسێک کە ببێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی گشتی.
ئەنجومەنەکە جارێکی دیکە هەڵوێستی نەگۆڕی بەغدای دووپاتکردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە هیچ هێزێک نادات خاک، سنوور یان کایەی ئاسمانیی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ ئەنجامدانی هێرش و دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی هاوسێ بەکاربهێنێت.