زیاتر لە ٢٠٠ چەكداری داعش كوژران
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند 231 چەكداری داعش لە چەندین ئۆپەراسیۆن لە چوار پارێزگای عێراقدا كوژران.
سەعد معەن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سۆمریە نیوزی رایگەیاند لەماوەی شەش رۆژی رابردوودا لە چەنید ئۆپەراسیۆن لە پارێزگاكانی ئەنبار، سەلاحەدین، بەغداو دیالە 231 چەكداری داعش كوژران.
وتی: لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 104 چەكدار لە ئەنبار، 74 لە سەلاحەدین، 52 لە بەغداو چەكدارێكیش لە دیالە كوژراون.
جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئەنبار ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند هاوكات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەكانی سوپا، لەو پارێزگایەش 32 چەكداری داعش كوژراون.
PM:10:01:14/01/2015