عەلی زەیدی دیپلۆماتکارێکی ئەرمەنی بۆ باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا بەربژێر دەکات

‌ کریکۆر دێرهارگۆبیانی، بەربژێر بۆ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق

لە دوای دوو دەیە بۆ یەکەمینجار عێراق کەسایەتییەکی جیا لە مەزهەبی شیعە بۆ باڵیۆزی وڵاتەکە لە ئەمریکا بەربژێر دەکات.

شەممە، ٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦، عەلی زەیدی بە فەرمی کریکۆر دێرهارگۆبیانی دیپلۆماتکارێکی بەئەزموونی ئەرمەنی عێراقییە و پێشتر وەک ڕاوێژکاری باڵا لای بەرهەم ساڵح و محەمەد شیاع سودانی وەک باڵیۆزی نوێی وڵاتەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەربژێرکرد. 

ئەگەر ئەم کاندیدکردنە لەلایەن پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پشتیوانی بکرێت ئەوا فەرمی کریکۆر دەبێتە باڵیۆزی عێراق لە واشنتن وەک یەکەم هاووڵاتیی عێراقی لە پێکهاتەی ئەرمەن کە ئەم پۆستە باڵایە وەربگرێت.

هەوڵەکانی زەیدی بۆ ڕازیکردنی ترەمپ درێژەی هەیە، بەو پێیەی ئیدارەی ترەمپ زۆر گرنگی بە مافی پێکهاتەی کریستیان لە وڵاتان دەدەن.
 




PM:02:30:27/06/2026