ڕه‌وتی سه‌در هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر شێوازی ئیداره‌دانی كه‌رتی وه‌رزشی و هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیی تۆپی پێی عێراق، و هۆشداری ده‌دات كه بێده‌نگبوون له ئاست داڕووخانی ئاستی تیمی نیشتمانی، وڵاته‌كه ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ساڵح مه‌حه‌مه‌د عێراقی، كه به وه‌زیری سه‌در ده‌ناسرێت، له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی X ڕاگه‌یه‌ندراوێكی توندی بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌م هه‌ڵوێسته گوزارشت لە ڕوانگەی ڕاستەوخۆی موقته‌دا سه‌در ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یارییه‌كانی پاڵاو تنی جامی جیهانیدا به شه‌رمه‌زاركار وه‌سفكراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووە هه‌ڵوێستی ڕوون و بڕیارده‌ر وه‌ربگیرێت.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در داوای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌یه‌كی چاكسازیی ده‌ستبه‌جێ و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كات، كه ته‌نها یاریزانه‌كان نه‌گرێته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو جومگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن، ستافی ڕاهێنان و سیسته‌می پێدانی شایسته داراییه‌كان بگرێتەوە.
ئەم چاکسازییەش دەبێت بە تەواوی دوور بێت لە هه‌ژموونی حزبی، پشكپشكێنه‌ی تایفه‌گه‌ری و جیاكاریی نه‌ژادی، و تەنها پشت بە بنەمای پیشەییبوون و لێهاتوویی زانستی ببەستێت.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هۆشداری توند دراوه كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌هۆی تێوەگلانی له گه‌نده‌ڵی، ململانێی سیاسیی شاراوه و بەلاوەنانی بنەما نیشتمانییەکان، پێگه‌ی خۆی له پاڵه‌وانێتییه هه‌رێمی، كیشوه‌ری و جیهانییه‌كاندا له‌ده‌ست ده‌دات و دواتر په‌شیمانی دادی هیچ لایه‌نێك نادات.