هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا و لە هەڵمەتێکدا ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتاریان دەستگیر کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق هەڵمەتێکی
ئەمنییان بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەسایەتی ئەنجام دا کە لە تۆمەتی گەندەڵی دارایی
و کارگێڕییەوە تێوەگلاون.
چەند سەرچاوەیەکی عێراقی بڵاویان کردەوە هەشت کەس کە بەرپرس
و پەرلەمانتار و بازرگانن لە هەڵمەتەکەدا دەستگیرکراون.
بە پێی زانیارییەکان، ئەوانەی دەستگیرکراون پێکهاتوون لە: عالیە
نوسەییف، موسەنا سامەڕائی، محەمەد کەربولی، محەمەد سەیهود، ئیبراهیم سومەیدەعی، حەسەن
خەفاجی، سەیفەدین سەباح، موزهیر کەڕوی، محەمەد فەرمان، بەهائـ نوری و عەلائـ سوککەر.
بە پێی زانیارییەکان لەناو گیراوەکاندا باس لەمحەمەد شیاع
سوودانی و تەیف سامی و ژمارەیەک راوێژکاری پێشووی سودانی دەکرێت.
لە ئێستا بارودۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و تەواوی دەرگاکان
کراوەتەوە، چونکە بەرپرسێکی زۆری ئەمنی و سەربازی و حکوومی دەوامیان لە ناوچەی سەوزە.