ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی ئەمنی و یاسایی عیراقەوە هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە کە "بەشێک لە گەندەڵکاران پێش گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان هەڵاتوون".
یەک شەممە، ٢٨ حوزەیران ٢٠٢٦، لە هەواڵەکەدا هاتووە "ژمارەیەک لەو بەرپرسانەی ناویان لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا هاتووە، توانیویانە پێش ئەوەی هێزەکانی دژەتیرۆر بگەنە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سەوز، هەڵبێن و خۆیان لە دەستگیرکردن ڕزگار بکە".
رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردوە کە "ئەم ڕووداوە وای لە دەسەڵاتداران کردووە، وەک هەنگاوێکی ناچاری، دەروازەکانی ناوچەی سەوز بەتەواوی دابخەن".
سەرچاوەکان ئەمنیەکان بە رۆیتەرزیان وتوە کە "هێزە ئەمنییەکان پرۆسەیەکی گەڕان و بەدواداچوونی بەرفراوانیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە هەڵاتوون".
بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٨ی حوزەیران، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگاکانی بەغدا، سەڵاحەدین، ئەنبار، نەینەوا و چەند ناوچەیەکی دیکە، کۆمەڵێک ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵا بە تۆمەتی گەندەڵی ئەنجام دا.