سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای
دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا دۆسێیەکانی بەرەنگاربوونەوەی
تیرۆر (پرسی پەکەکە) و پرسە ئەمنییە ناوچەییەکانی تاوتوێ کرد، جگە لە میکانیزمەکانی
بەهێزکردنی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان هەردوولادا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی حوزەیرانی
٢٠٢٦، لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە:
"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، ئەمڕۆ پێشوازی لە ئیبراهیم
کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و شاندی هاوڕێی کردووە."
لە بەیاننامەکەدا
هاتووە: "لە میانی دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە بەدواداچوونی ئەو بابەتانە
کردووە کە پەیوەستن بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (پرسی پەکەکە) لەسەر ئاستی ناوچەیی
کە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکەن، لەگەڵ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی ئاڵوگۆڕی زانیارییە
پەیوەندیدارەکان".