دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق راگەیاندراوێکی سەبارەت بە ئامارەکانی دەستگیرکردن لە مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە و دەڵیت "١٨٤ تۆمەتباری تیرۆر و بازرگانی مادەی هۆشبەر و وەرگرتنی پارە" دەستگیرکراون.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سێ شەممە، ٣٠ حوزەیران ٢٠٢٦ راگەیەندراوەکەی بڵاوکردوەتەوە کە تیایدا ئەنجامی ئۆپەراسیۆنانەکانی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی بەمشێوەیە خستەڕوو:
١- دەستگیرکردنی ٢٦ کەس کە تۆمەتبارن بە تیرۆر.
٢- دەستگیرکردنی ٥٧ کەس کە تۆمەتبارن بە بازرگانی کردن و دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکان.
٣- دەستگیرکردنی ١٠١ کەس کە تۆمەتبارن بە زەوتکردن و هەڕەشەکردن.
٤- دەستگیرکردنی٤١ کەس کە تۆمەتبارن بە ساختەکاری و فێڵکردن.
٥- دەستگیرکردنی ١٥کەس کە تۆمەتبارن بە ئەندامێتی لە بزووتنەوە ئاینییە توندڕەوەکان.
٦- دەستگیرکردنی ٤٨ کەس کە تۆمەتبارن بە ئەندامێتی لە حزبی قەدەغەکراوی بەعس.
٧- دەستگیرکردنی ٥ کەس کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
٨- دەستگیرکردنی ٨ کەس کە تۆمەتبارن بە قاچاخبردنی بەرهەمی نەوت.
٩- دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ٣٥٢ تۆن بەرهەمی خۆراکی ماوە بەسەرچوو و قەدەغەکراو.
١٠- داخستنی ٨٠ دامەزراوەی بازرگانی کە سەرپێچییان لە یاسا کردووە.