پسپۆرێکی بواری کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات کە کەشوهەوای عێراق و هەرێم لەم پلەی گەرمایەی ئێستا دەمێنێتەوەو بەرز نابێتەوە.
سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی چوارشەممە لە هەژماری خۆی ڕایگەیاند " پێشبینی هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەهێز لە عێراق ناکات و، پلەکانی گەرما بۆ ئەم کاتەی ساڵ ڕەنگە تا ناوەڕاستی مانگی تەمموز وەک ئێستا بەردەوام بن."
لە درێژەی پۆستەکەیدا "لەکاتێکدا زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا شەپۆلی گەرمای توند بەخۆیانەوە دەبینن، بەڵام پێشبینییەکانی کەشوهەوا دەریدەخەن کە پلەکانی گەرما لەم ئاستەی ئێستا زیاتر بەرز نابنەوە لەعێراق تا ناوەڕاستی تەموز."
"زانیارییەکانی ئێستا ئاماژە بە هیچ شەپۆلێکی گەرمی بەرچاو ناکەن لە ڕۆژانی داهاتوودا و، ئەم شێوازە ڕەنگە تا ناوەڕاستی مانگی تەمموز بەردەوام بێت، کە ڕووداوێکی سەرنجڕاکێشە بە بەراورد بە کەشوهەوای ئاسایی هاوین بۆ ئەم کاتەی ساڵ" سادق عەتیە وا دەڵێت.