دوای چەند مانگێک لە ڕاگرتنی ناردنی دۆلاری کاش بۆ بەغدا وەک ئامرازێکی فشار، ئەمریکا گواستنەوەی پارەی نەختینەیی بۆ عێراق دەستپێکردەوە؛ ئەمەش بەپێی گوتەی دوو یاریدەدەری باڵای عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند'' ناردنی دۆلار بۆ عێراق دەستیپێکردووەتەوە و کێشەکە بە تەواوی چارەسەر بووە."
هاوکات، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەتی عێراق، دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی ئەو شۆڕشە داراییەی پشتڕاستکردەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٦، وەزارەتەکانی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکا هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.
دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی دۆلار هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی (هەڵمەتی بەرەبەیان) لەلایەن عەلی زەیدییەوە، کە تێیدا دەیان بەرپرسی ئێستا و پێشوو و ئەندامانی پەرلەمان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراون.
پێشتر و لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ناردنی دۆلاری لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق ڕاگرت. بەرپرسانی عێراقی لەو کاتەدا ئاماژەیان بەوە کردبوو کە واشنتن هاوکارییە داراییەکانی دەزگا ئەمنییەکانی عێراپیشی ڕاگرتبوو.