نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک
وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، عەلی زەیدی داوا لە تەواوی هاوڵاتیان دەکات بەشداری
بکەن لە پڕۆسەی دۆزینەوە و گەڕانەوەی هەر سەروەت و سامانێک کە لە ڕێگەی گەندەڵییەوە
بەدەست هاتبێت.
سەرۆک وەزیران فەرمانی کردووە پاداشتێکی دارایی شایستە بدرێتە ئەو کەسانەی
کە زانیاریی دروست لەبارەی پارەی دزراوی گشتییەوە پێشکەش دەکەن، ئەمەش وەک پێزانینێک
بۆ ڕۆڵی نیشتمانییان و پشتیوانییان لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
نوسینگەی سەرۆک وەزیران ئاشکرای کردووە کە بەمزووانە لینکێکی تایبەت بە پەیوەندیکردن
بۆ گەیاندنی زانیارییەکان بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.