ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیاندراوێکدا سەبارەت بە نوێترین ئاماری دەستگرتن بەسەر ئەو پارەیەی کە لە دۆسیەی گەندەڵییەکەی عەدنان جومەیلیدا هەبوە بڵاوکردەوە.
دوو شەممە،٦ تەمووز ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند "٢٥ ملیار دینار و یەک ملیۆن دۆلاری دیکە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزیری نەوت دەستی بەسەردا گیراوە، بەوەش تێکڕای ئەو پارەیەی تاوەکو ئێستا لەو دۆسیەیەدا دەستی بەسەردا گیراوە گەیشتە ١٢٧ ملیار دینار و ٢٤ ملیۆن دۆلار"، ئەوە جگە لە مۆڵ و ئۆتۆمبێل و زێڕی دیکە کە دەستیان بەسەردا گیراوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو بڕە پارە و زێڕە بەهۆی بەفیڕۆدانی پارە لە پڕۆژەکاندا دەستکەوتووە، ئەوەش لەلایەن ئەو کەسانەی کە بەشدار بوون لە گەندەڵییەکەدا.
لە ٣٠ ئایار ٢٠٢٦، عەدنان جومەیلی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا، زۆرینەی ئەو تۆمەتی گەندەڵیانەی ئاراستەی کراون پەیوەندیدارن بە گرێبەستەکانی کەرتی پاڵاوگە حکومی و تایبەتەکان.