بانکی ناوەندی پشکی دۆلاری گەشتیاران کەم دەکاتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق لە رێنمایی و رێکارێکی نوێ کە پێوەستە بە ڕێکخستنی پڕۆسەی فرۆشتنی دراوی بیانی بە هاوڵاتییان، پشکی دۆلاری گەشتیارانی کەم کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی تەموزی ٢٠٢٦، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداوە ئاشکرایان کرد کە بەنکی ناوەندیی عێراق پشکی فەرمیی گەشتیاران لە دراوی دۆلاری کەمکردەوە، بە جۆرێک کە پشکی هەر گەشتیارێک دەبێتە ٢٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە جیاتی ٣٠٠٠ دۆلار، ئەمەش گۆڕانکارییەکی بەرچاوە لە سیاسەتی نەختینەیی کاتی گەشتکردندا.

ئەم بڕیار و ڕێنماییە نوێیانەی دەسەڵاتی نەختینەیی عێراق، بە شێوەیەکی گشتی سەرجەم ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی فڕۆکەخانە جیاوازەکان و دەروازە سنووری و وشکانییەکانی وڵاتەوە بەرەو دەرەوەی نیشتمان گەشت دەکەن.

سەبارەت بە چۆنیەتی و شێوازی جێبەجێکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی دراوەکە، سەرچاوەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە ڕێگاکانی ڕادەستکردن و پێدانی بڕە پارەکان بە هاوڵاتییان بە جێگیری دەمێننەوە و هیچ گۆڕانکارییەکیان تێدا ناکرێت.

پرۆسەی پێدانی دۆلارەکە وەک پێشتر تەنها لە ڕێگەی بانکە حکومییەکان، بانکە ئەهلییە باوەڕپێکراوەکان و ئەو کۆمپانیا فەرمییانەی گۆڕینەوەی دراو دەبێت کە لە لایەن بانکی ناوەندییەوە مۆڵەتیان پێدراوە.




PM:02:04:07/07/2026