پەرلەمانی عێراق متمانەی لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەندەوە

پەرلەمانی عێراق متمانەی لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەندەوە و بەهۆی گەندەڵی و پابەندنەبوون بە ئامادەبوونی لە دانیشتنەکانی پەرلەمان دۆسیەکەی رەوانەی دادگای کرد.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمان متمانەی لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەندەوە و دۆسیەکەی رەوانەی دادگای کردووە، هەروەها دۆسیەکانی ناوبراو رەوانەی دەستەی دەستپاکی کراون.

پڕۆسەی لادانی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەشێوازی غیابی و بەکۆی دەنگی پەرلەمانتاران جێبەجێکرا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە چەندینجار داوای لێکرابوو ئامادەی دانیشتنەکان بێت بەمەبەستی لێپرسینەوە، بەڵام رەتیکردەوە بێتە بەردەم دەسەڵاتی یاسادانان.




PM:05:13:09/07/2026