زەیدی لیژنەیەک بۆ پشکنینی سامانی بەرپرسان و کەسوکاریان پێکدەهێنێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای تایبەتمەند، بە مەبەستی وردبینیکردن لە سەروەت و سامانی بەرپرسان و کەسوکاریان.

ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی بەرفراواندا بەڕێوەدەچێت و پارێزگای دیوانییە وەک یەکەم وێستگەی دەستپێکردنی پڕۆژەکە دەستنیشانکراوە، لە قۆناغەکانی داهاتووشدا تەواوی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەگرێتەوە
.

گرنگترین خاڵەکانی ئەرک و دەسەڵاتی ئەم لیژنەیە:

پشکنینی تۆمارەکان: وردبینیکردنی سەرجەم تۆمار و بەڵگەنامەکانی فەرمانگەی تۆمارکردنی خانوبەرە لە پارێزگای دیوانییە.

ماوەی دیاریکراو: پشکنینی سەرجەم مامەڵەکانی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە تاوەکو ئێستا ئەنجامدراون.

کەسانی گراوە: بڕیارەکە سەرجەم ئەندامانی ئێستا و پێشووی ئەنجومەنی پارێزگا، بەڕێوەبەرە گشتییەکان و خاوەن پلە باڵاکان دەگرێتەوە.

بازنەی لێکۆڵینەوە: پرۆسەکە تەنیا لەسەر بەرپرسان ناوەستێت، بەڵکو بەدواداچوون بۆ موڵک و ماڵی خزم و کەسوکاریشیان تاوەکو پلەی چوارەمی خزمایەتی دەکات.




AM:11:22:10/07/2026