هێزێکی هاوبەشی دەستەی دەسپاکی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا چەند بەرپرسێکی بانکی ڕافیدەینیان دەستگیرکرد.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەم هەڵمەتی دەستگیرکردنە دوای ئەوە دێت کە ساغبووەتەوە ئەو گرووپە دراوی جۆری ٥٠ هەزار دیناریی بانکەکەیان بە دراوی جۆری هەزار دیناری گۆڕیوەتەوە؛ واتا دراوی یەک هەزارییان لە شوێنی پەنجا هەزاری داناوە.
بەپێی ئەو زانیاریانە لەم کارە ساختەیەدا، بڕی ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن ملیۆن دینار زەرەر بە سامانی گشتی گەیشتووە.
دوای دەستگیرکردنی ئەو گرووپە، دەستبەجێ ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر تۆمەتباران گیرانەبەر و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی تەواوی ئەندامانی ئەو تۆڕە و گێڕانەوەی ئەو پارەیەی دزیویانە.
بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ـی حوزەیران، دەزگای دژەتیرۆر و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، هەڵمەتێکی فراوانیان لە سەرانسەری عێراقدا دەستپێکردن دژی گەندەڵی کە تیایدا ژمارەیەک بەرپرسی باڵا و پەرلەمانتار بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵیدا دەستگیرکران.