میدیاکانی عێراق: سەرکردەی گەورەترین تۆڕی گەندەڵیی عێراق دەستگیرکرا

‌حەسەن کوردی

بە پێی میدیا فەرمییەکانی عێراق پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) لە وڵاتی یۆنان، تۆمەتبار حەسەن کوردی و براکەی دەستبەسەر کردووە.

یەک شەممە، ١٢ تەمووز ٢٠٢٦، لە هەواڵی میدیا عێراقیەکاندا باس لەوە دەکرێت کە پێگەی حەسەن کوردی لە نێو تۆڕەکەدا زۆر بەهێزتر و کاریگەرتر بووە لە خودی عەدنان جومەیلی، بە جۆرێک کە ئەو وەک سەرکردەی سێبەری تۆڕەکە کاری کردووە.

"سەرجەم پارە و داهاتی گرێبەستە گەندەڵییەکان سەرەتا دەچوونە لای حەسەن کوردی و پاشان لە ڕێگای ئەوەوە دابەش دەکران"، میدیای فەرمی عێراق وا دەڵێت.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی نێودەڵەتیەوە حەسەن کوردی رادەستی بەغداد دەکرێتەوە.





PM:06:27:12/07/2026