بەرپرسێک بە تۆمەتی "دابەشکردنی ٧٨٧" پارچە زەوی دەستگیر دەکرێت

‌زەید محەممەد مەخزومی، بەڕێوەبەری لقی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی لە پارێزگای نەجەف

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەکان بەڕێوەبەری لقی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی لە پارێزگای نەجەف، زەید محەممەد مەخزومی بە تۆمەتی "بوونی سەرپێچیی یاسایی و ساختەکارییە لە دابەشکردنی ٧٨٧  پارچە زەوی" دەستگیر دەکرێت.

پێنج شەممە، ١٦ تەمووز ٢٠٢٦، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە "مەفرەزەکانی دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ زەید محەممەد مەخزومی دەرکرد و بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە".

سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون ئەوە هاتووە کە "تاوەکو ئێستا بەفەرمی جۆری ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون یان وردەکاریی ئەو دۆسیەیەی لەسەری دەستگیرکراوە، ئاشکرا نەکراوە"، بەڵام  سەرچاوەیەک لە پارێزگای نەجەف بە میدیاکانی وتوە کە " ئەو تۆمەتەی لەسەری دەستگیرکراوە، بوونی سەرپێچیی یاسایی و ساختەکارییە لە دابەشکردنی ٧٨٧ پارچە زەوی بایی ١٥  ملیار دینار، دۆسیەکە پەیوەندی بە زەویی فەرمانبەرانەوە هەیە".

هاوکات دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی نەجەف هاوکاتە لەگەڵ فراوانکردنی رێکارەکانی دەستەی دەستپاکی عێراق دژی ژمارەیەک بەرپرس لە کەرتی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان.




PM:09:50:16/07/2026