بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی "دزی" دەستگیر دەکرێت

‌ساتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە

دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە "ئۆپراسیۆنێکی تایبەت" کە تیایدا بەرپرسی بەشی دابەشکردنی کارەبانی بەغداد دەستگیر کراوە.

یەک شەممە، ١٩ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە بەرپرسێکی گەنجینەکان لە کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای بەغداد (کەرتی ڕەسافە) بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی و دزینی کەرەستەی کارەبایی بە بەهای زیاتر لە چوار ملیار دینار دەستگیر کرا.

" بەرپرسەکە بە هاوکاری دوو شۆفێری ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە، دەستی بەسەر بڕی ٤ ملیار و ٤٠٦ ملیۆن دینار کەرەستەی کارەباییدا گرتووە و دزیویەتی" دەستەی دەستپاکی وا دەڵێت.

دەستکە وتوشیەتی کە "تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی (٣١٥) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە بەردەوامە".




PM:05:06:19/07/2026