ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق رایگه‌یاند " 6 وه‌زیرو 53 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له گه‌نده‌ڵیه‌وه گلاون".
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق له راپۆرتی سالآنه‌یاندا رۆژی 17-1 له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا له‌به‌غدا رایانگه‌یاند" هه‌ر یه‌ک له ئه‌یهه‌م سامه‌ڕائی وه‌زیری کاره‌با، عه‌بدولفه‌لاح سودانی وه‌زیری بازرگانی پێشوو، حازم شه‌علان وه‌زیری به‌رگری پێشوو له گه‌نده‌ڵیه‌وه گلاون".
ده‌سته‌که به‌دوای 17613 راپۆرتی گه‌نده‌ڵیدا چووه، که 9147 یان له‌ساڵی 2914 دا بوون و ژماره‌ی ئه‌و داوایانه‌ی رووبه‌روی دادگا بوونه‌ته‌وه 4129 که‌یسه.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له گه‌نده‌ڵیدا دزراوه‌و چاره‌نووسی نییه 330 ملیار دیناره‌و به‌هۆی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و دادگاکانه‌وه هه‌ندێکی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا کار ده‌کات جگه له‌هه‌رێمی کوردستان.