بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەندەر و گومرگی سوریا ڕایگەیاند کە
دەستی بەسەر بارێکی چەکی قاچاخدا گرتووە کە بەرەو لبنان دەبرا. بەپێی ڕاگەیەندراوی
ئەم دامەزراوەیە، بارەکە پێکهاتبوو لە ٢٢٦ بۆمب کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا بۆ بەرەو
لبنان حەشاردرابوون.
یەکشەممەی هەفتەی ڕابردووش بەرپرسانی سوریا ڕایانگەیاند کە
دەستیان بەسەر بارێکدا گرتووە لەسەر سنووری عێراق کە پێکهاتبوو لە موشەکی دوورهاوێژ،
موشەکی دژەزرێی ئاڕاستەکراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن).
حیزبوڵا هەر جۆرە چالاکییەکی لە سوریا ڕەتکردەوە و ئەم تۆمەتانەی
بە «چیرۆکی هەڵبەستراو و بێ بنەما بە مەبەستی زەرەرگەیاندن بە حیزبوڵا» ناودێر کرد.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا حیزبوڵای بە «میلیشیای
تیرۆریستی» ناو بردووە. حیزبوڵا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانیی هەمەلایەنەی
لێ دەکرێت.
پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردووش سوریا دەستی بەسەر بارێکی تری چەکدا
گرت کە بۆ حزبوڵڵا دەنێردرا.
ئەم دەستبەسەرداگرتنانە هاوکاتن لەگەڵ گوشارەکانی ئەمریکا،
ئیسرائیل و حکومەتی لبنان لەسەر حیزبوڵا بۆ داماڵینی چەکەکانیان. ژۆزێف عۆن، سەرۆک
کۆماری لبنان، ئۆکتۆبەری ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا
دیدار دەکات.