"دادگای تایبەتمەند بە کەیسەکانی توندوتیژی دژی ژنان دادەمەزرێت"

‌فایەق زێدان، لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فایەق زێدان دەڵێت " دادگای تایبەتمەندمان بە لێکۆڵینەوە و یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانی تووندوتیژی دژی ژنان دامەزراندووە".

شەممە، ٢٥ تەمووز ٢٠٢٦، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند " بەردەوامین لە گرتنەبەری ڕێکاری کرداری بۆ بەهێزترکردنی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان و دادگای تایبەت بۆ تووندوتیژی دامەزرێنراوە، فەرمان بە دادگاکان کراوە بە خێرایی هەنگاوەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن لە کەیسەکانی تووندوتیژی خێزانی یەکلایی بکەنەوە، تاوەکو نەهامەتی قوربانییان درێژەنەکێشێت و بەرەنگاربوونەوەی یاسایی فەراهەم بکرێت".

"لەگەڵ داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی خێزان و مناڵ و پۆلیسی کۆمەڵایەتی، تاوەکو فەرمانەکانی دەستگیرکردن جێبەجێ بکرێن و لێکۆڵینەوەکان تەواوبکرێن و مافی پاراستن بدرێت بە تاوان لە سەرکراوەکان تاوەکو کێشەکان یەکلایی دەکرێنەوە"، فایەق زێدان وا دەڵێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فایەق زێدان لە ١٨یەمین کۆنفڕانسی "ڕۆژی ئیسلامی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان"دا ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراقی ئاشكراکرد بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژیەکان دژی ژنان.




PM:02:19:25/07/2026