سەباح نوعمان، ڕایگەیاند'' عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لایەنە ئەمنییەکانی ڕاسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی سعودیە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ئەو وڵاتە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە خاکی عێراقەوە.''
وتەبێژی فەرماندەی گشتی جەختی کردەوە کە عێراق پابەندی پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی باشە و ڕێگە نادات خاکی وڵاتەکەی بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دۆست و برا بەکاربهێنرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بەدواداچوون بۆ بەڵگەکان دەکرێت و هەر کەسێک تێوەگلانی بسەلمێت، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
نوعمان دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییەکانی عێراق و سعودیە برایانە و مێژوویین و حکومەت بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاری هەر هەوڵێک دەبێتەوە کە ئامانجی تێکدانی ئەم پەیوەندییانە یان تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بێت.